بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ھەواڵنێری کەناڵی ھەواڵیی ئەلجەزیرە کە لە شاری «خارکییەف»ی ئۆکرانیا سەقامگیرە، باسی شەکانەوەی ئاڵای ڕووسیای کرد لە لایەن ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتەوە بە بەرزایی پەرلەمانی ئەم شارە.
پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەیانیی ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا لە تەلەفزیۆنی نیشتیمانیی ڕووسیا باسی ھێرشی سەربازی بۆ سەر «دۆنباس»ی کردو داوای لە ھێزەکانی ئۆکرانیا کرد کە چەکەکانیان دابنێن و بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا دەوڵەتی ئۆکرانیا بە بەرپرسی ھەر جۆرە خوێن ڕژانێکی شیمانەیی زانی و وتی: دڵنیایە لەشکریانی ڕووسیا ئەرکی خۆیان بە باشی ڕادەپەڕێنن.
342/